Thursday, August 7, 2025

مەلا خوراسانی

🔻 مەلا مەزهەر خوراسانی ڕاسپۆتینەکەی کۆشکی بارزانی و برای جەللادەکەی پاراستنی پارتی
ئەژین عبداللە زیندانی سیاسی شەڕی برا کوژی و یەکێک لە قوربانیەکانی دەزگای بەدناوی پاراستن بەم شێوەیە مەلا مەزهەرمان پێ دەناسێنێت  : مەلا مەزهەر برای ملازم سەلیمی دەزگای پاراستنە کە لە زیندانی پاراستن بە دڕندانە ترین شێوە و دوور لە مافەکانی مرۆڤ و زیندانی سیاسی ئەشکەنجەی ئێمەی ئەدا . و یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لاقەی زیندانیەکانی دەکرد
ئەژین عبداللە یەکێکە لەو زیندانیە سیاسیانەی شەڕی ناوخۆ کە دوای چەند ساڵێک بێدەنگی لە دەمەکانی ڕابردوو ڕاستیە نەزانراوەکانی زیندانی بەدناوی پاراستنی پارتی درکاند و ئەو مەتەڵ و کۆدانەی ئەو زیندانە بەدناوەی درکاند ئەژین باسی زیندانە بە دناوەکەی شەڕی ناوخۆ و تاوانەکانی سەرانی پارتی و پاراستنی کرد کە چۆن زیندانی هەبوە بە زیندووی سوتاندویانە و زیندانی هەبوە بە  و کارەبا کوشتویانە ، زیندانی هەبوە تا ئێستاش بێ سەرو شوێنە و کەس و کاری سۆراخی نازانن ئەمانە و سەدان گێڕانەوەی تر لە دەمی یەکێک لە زیندانیە ئەشکەنجە دراوە ئازادبووەکان .

مەلا مەزهەر و هۆکاری ناوهێنانی بە بێ ئەخلاق لە چیەوە سەرچاوە دەگرێت 
بێ ئەخلاقی مەلا مەزهەر ئەو کاتە بوو کە گووتی دەبێت پاپای ڤاتیکان قاچی بارزانی ماچ بکردایە ، بێ ئەخلاقی مەلا مەزهەر ئەوکاتە بوو کە لەسەر سفرە و خوانی بەرپرسە دزەکان خۆی نمایش دەکرد و لەگەڵ قوبادی جانتاهەڵگری مەسرور باوەشیان دەکرد بە یەکتردا ، بێ ئەخلاوی مەلا مەزهەر ئەوکاتە بوو کە لە ووتارێکیدا پشتیوانی ڕیفراندۆمی مەسعودی خیانەتکاری کرد ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا گووتی هەموو کورد و خاک و نیشتیمان و نەتەوەکەی دەکەم بە قوربانی پێڵاوەکانی عومەری کوڕی ختاب..‼️ بێ ئەخلاقی مەلا مەزهەر ئەوکاتە بوو کە چووە سەر قەبری سوڵتانە عوسمانیەکان و هاوشێوەی خەسێنراوەکانی حەرامسەرای سوڵتان دەستی کرد بە گریان بۆ سوڵتانە تیرۆرستەکانی عوسمانی بێ گوێدانە هەستی چل ملیۆن کورد ، بێ ئەخلاقی مەلا مەزهەر ئەو کاتە بوو کە هەموو ئافرەتانی کوردی سفوری بە دایناسۆڕ و بە لەشفرۆش ناوبرد ، لە نوێترین لێدوانیشیدا تیرۆرستەکانی حەماسی درووستکراوی ئەمریکی و ئیسرائیلی و بەڵا هێنەری سەر منداڵانی غەزە بە پێشمەرگە ناودەبات ، ئەمانە و هەزاران بێ ئەخلاقی تر کە وامان لێ دەکات بڵێین مەلا مەزهەر تاکە مەلای سەر ڕووی زەویە کە ووشەی بێ ئەخلاقی خۆفرۆشی لەشفرۆشی بۆ بەکاردێت .

🔻 تێبینی : ئەم بابەتە نوێکراوەتەوە لە سەر تازەترین لێدوانی بێئەخلاقترین مەلای سەر زەوی مەزهەر خۆراسانی .
🔴 گریگۆری ڕاسپۆتین کێ بوو ؟؟ 
بۆ ناسینی (گریگۆری ڕاسپۆتین ) قەشە داوێن پیسەکەی کۆشکی قەیسەڕی ڕووس سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە ⬇️
زانکۆ ناصر احمد بگ

No comments: