Thursday, August 14, 2025

حەجاج

نامەیەک بۆئەنفاکراوانی نوگرەسەلمان بۆ کیمیاویمبارانکراوان .پێشەکی سڵاو لەگیانی پاکیان نەفرەتو ڕیسوایی هەربۆ دووژمنانی کوردستانە. ئایا خوا بوونی هەیە؟ یان اللڵە  ئێمەی عارەبی نەزانو نەخوێندەوار دوای خوا کەوتوین. منگومانم لەبونی ئەم خوایەهەیە،چونکە کورد بۆ سەدان ساڵە هەرهاواری خوائەکەین، خوا مێش میوانی نییە. کوردیش لەهەمو موسڵمانی ئەم گەردوونە،زیاتر کۆیلەی خوایە. کەچی هەرکوردە ڕووبەڕوی تەعریب ئەنفال، جینۆساید، کیمابارانبو، لەناچوون دەبینەوە.خواش لەعەرشەکەی خۆی خەریکی ڕابواردنە لەگەڵ مەلایکەتەکانی ئاگای لەدنیاکەی نەماوە.سەیرەکەش لەوەدایە ئێمەی کورد هەمان اللڵە ئەپەرستین کە دووژمنەکانمان بڕوایان پێیەتی.ئێمەی کورد وتەیەکمان لەسەردەمە هەریڵێین و ئەیڵێینەوە، هەرچی خوا نەیکا نابێ.من دڵنیام حەجاج، ئەتاتورک، عەلی خامەنەی، ئەبو بەکر بەغدادی، ئۆردووغان، سەدام حسێن یش، لەسەداسەد بڕواداری ئیسلام بونو ئیسلامی ڕاستەقیەنش بوون.حەجاجی دڕندەی بێویژدانیش بەدڵنیاییەوە بڕوادار بوو بەو اللڵەیەی کە عارەب بۆی داتاشیوین کردیانەتە گەردنمان خاکو ماڵو مڵکیان داگیر کردین پاداشتیان بەکتێبێکی کۆنی چڵکاوی بەعارەبی نوسراویان دایانەدەستمان ئەم قورئانە بۆئێمە لەبەبرابەرا خاکو زمانو ڕەوشتو مێشکایان داگیرکردین بەتەنها یەکتێبی عارەبی. هەربۆنەگبەتیش کوردە بهعارەبکراو بوینە هەڵگری میراتی دواکەوتویی عارەبی بیابان کەوتینە کۆپی ڕەفتارە ناشخایستەکانیان کەهەموی دژبەمرۆڤایەتییە. کوردە گێلکراوەکە ئەوندە نەزانو داماوە، کاتێ کەسێکی بڕوادار توشی ڕووداوێک ئەبێ لایەک لەلاشەی لەکارئەکەوێ، ئەڵێن ئەوە خوابەسەری کردۆتەوەو عەزابی ئەودنیای لەسەرکەم ئەکاتەوە. بەڵام بێ باوەڕێک وای لێهاتبێ یەکسەر ئەڵێن خوا پێی نوان تۆڵەی لێکردەوە. پاشان سەدام عەلی  حەجاج  ئەتاتورک ئۆردوغان خامنەیی سەدانی وەک ئەمانە بەملیۆن  کوردو مرۆڤی قەومەکانی تریان‌ لەناوبردووە بەڵام کاتێک کەئەگیرێنو لەسێدارەئەدرێن یان ئەکوژرێن، ئەڵێن خوا ناهەقی قەبوڵ نەکردو تۆڵەی ئەوخڵکەبێتاوانانەی لێکردەوە. گاڵتەم بەم قسانەیە. ئەی بۆخوا هەرلەیەکەم ساتەوە نەیتوانی دەستی حەجاجاکەن ببڕێتوو نەیەڵێ ئاخرمناڵی ساوا، ژن، گەنج بەساڵا چووەکان کەدەرخواردی سەگیان دان و بەزیندوویی خرانە ژێرگڵەوە تۆبڵێی ئەوانیش بێباوەڕبونو خوان تۆڵەی لێکردنەوە.؟سایائێمەی بڕواداری دینەسەپێنراوەکەی عارەب بەسەرمانا.یائێمە بوختان ئەکەین کەگوایە خوایەک هەیە ناوی اللڵەیە یان هەربوونی نییەو ناشبێ. ئاخرناکرێ پەروەردگارێک بەم هەمو عەزەمەتەوە نەوێرێ خۆی دەرخاو چاویشی کوێربێت بەرامبەر ئەوهەمووتاوانانەی بەرامبەر بەو مرۆڤانەی کە گوایە درووستکراووی خۆشین بێدەنگیشە لەوتاوانەنەی دەرهەقیان ئەکرێت وەکو ئەوەوایە کەباوکێک کۆمەڵی مناڵی هەبێو بەبەرچاوی خۆیەوە ژنو کچو کوڕو ماڵو حاڵی بکوژنوبسوتێنن سواریشیانبن بەڵام باوکە  ڕاوەساوەو ناوێرێ دەمکاتەوە، کەوابو ئەم خوایەش وەک هەندێک مرۆڤی ترسنۆک وایە کەئەبنە شێری ماڵەوەو ڕێوی دەرەوە .بڕوادارانی ئیسلام،ئەبێ بڕوای تەواویان هەبێ کەهەر اللڵەیە حەجاجی درووستکردوە. خۆشی ئەمری کردووە بەحەجاج و عەلی کیمیاویو دڕندەکانی تورکو مەلاکانی ئێران کەکورد لەناوبەرن چوونکە خوا ڕقی لەکورد هەڵگرتوە لەبەرئەوەی کورد زۆر بە قایم دینەکەیان لەخۆیانەوە ئاڵانوە بەجارێ هەرهەمو ئیسلامییان لەخۆیان کۆکردۆتەوە، بەڵام عارەبیش نازانن و خەریکی درۆکردنن  بەدەم پێغەمبەرەوە هەرچی زانایو پاکیو جوانیو ئەخلاقی چاکو داوێن پاکییە خسویانەتە ملی محەمەد. نەخوێندەواران وگێلە مێشک بە عارەب کراوەکانی کوردی. واقیان وڕماوە بەدیار ملایەکی درۆزنی داوێن پیسی زۆڵەکورد کەتۆزێ قسەزانو عارەبی زانە ئیترخەڵکی بەئارەزووی خۆی گێل ئەکاو مێشکیانبەتاڵئەکاتەوە. کوردی موسڵمان  ئەوندە درۆبەدەم خواوە ئەکەن ئەویش لەدا ئەنفالمان ئەکا بەجینۆسایدو کیمیاوی باران پاداشتمان ئەیاتەوە. لەکۆتاییا ئەڵێم گەربەڕاستی تۆ بڕواداریو بڕوات وایە خوایەک هەیە کەتوانای بەسەر ئەرزوئاسمانیشا هەیە. دەئەبوایە اللڵە بگرنو ڕوبەڕوی دادگای کەنەوە.گەر خوا ئەوەندە بەڕەحمو توانای بەسەر هەمووشتەوەیە ئەی بۆ نەیتوانی ڕێگری لەئەنفال بکا یان لەکیمیابارن. تکایە پێم مەڵێ ئێمەخۆمان خراپین.گەربڵێی ئێمە خۆمان نەزانین ڕاستەکەن بەڵام خراپ نین، گەر خراپیش بین خۆئێمەخۆمان دروستنەکردوە خوا ئێمەی بەخراپی درووستکردووە واتاهەڵەکەهەرئەوە.ئێمەگەربڕوامان بە خواهەیە  ئەبێ خوا کەلەپچەکرێتو ملکەچی تاوانەکانبێ دژبەکوردو دادگا حوکی سێدارەتامرن بسەپێنێت بەسەر بەناو اللڵەدا..

No comments: