من بۆچی دژی ڕیفراندۆم بووم ؟
"من بۆچی دژی ڕیفراندۆم بووم؟
چونکە دڵنیابووم پیلانێکی گڵاو چاوەڕێمان دەکات. هەروەک بینیمان دوای ڕیفراندۆم ئەوەی ڕوویدا، ڕوویدا و زیاتر لە نیوەی خاکی ڕزگارکراوی کوردستانمان لەدەستدا؛ ئەوەش بەهۆی خیانەتی پارتییەوە بەناوی ڕیفراندۆمە شوومەکەوە بوو.
لە هەمان کاتیشدا لە ١٦ی ئۆکتۆبەر، هەر پارتی و بنەماڵەی خۆفرۆش بوونە هۆکار بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی تورکیا و ئەردۆغانی فاشست. بە خەیاڵی گڵاوی بنەماڵەی ئاشبەتاڵ، وایان دانابوو لە کەرکوک دەسەڵاتی یەکێتی نەمێنێت، کورسییەکانی یەکێتیش ئەبێ بەهی ئەوان، بەناوی ڕیفراندۆمەوە ئاواتی ئەردۆغانی دژە مرۆڤایەتییان هێنایە دی. دکتۆر نەجمەدین پارێزگاری کەرکوک بوو، بەڵام دەرکەوت ئەویش چڵکاوخۆری بنەماڵەی خیانەتکاری ٣١ی ئاب بوو. خەڵکی پەمپ دەدا بۆ بەرەنگاربوونەوە، بەڵام دواجار خۆی و کەمال بەناو کەرکوکی، بە تفەنگە دارینەکانیانەوە خۆیان کردە باوەشی مەسعود و نامەی سەرکەوتنی خیانەتیان بۆ ئەردۆغان نارد.
خیانەتە چەپەڵەکانی پارتی دژی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆتایی نایەت. ئاشکراشە ئەوەی دوژمنانی کورد بۆیان ناچێتەسەر، ئەم بنەماڵە خیانەتکارە بە کۆنتراکت (مقاولە) دەیکەن و دەکەونە پێش دوژمنان بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان. تا بنەماڵەی خیانەتکاری بارزانی مابن، دڵنیابن کورد ڕزگاری نابێت، چونکە دوژمنی سەرسەختی ئازادیی کوردستان ئەوانن و لە ناو خۆماندان."
No comments:
Post a Comment